English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیرێكی پێشوو: كه‌س بۆی نییه‌ ده‌ستكاری سه‌دا حه‌ڤده‌ی بودجه‌ی كوردستان بكات
2018-07-30 [02:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زیری پێشووی خوێندنی باڵای هه‌رێم رایگه‌یاند، داواكاری خۆپیشانده‌رانی عێراق زیاتر ده‌بێت، وتیشی، گرفتەكان زۆر لەوە گەورەترن بیریان لێ دەكرێتەوە، باسی له‌وه‌ش كرد، تا سەرژمێریی تەواوی عێراق نەكرێت كەس بۆی نییە دەستكاریی رێژه‌ی سه‌دا حه‌ڤده‌ی بودجه‌ی كوردستان بكات.

ئیدریس هادی, وەزیری پێشووی خوێندنی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان و شرۆڤەكاری سیاسی، رایگه‌یاند، دەبێ هەرچی زووە كابینەی تازەی حكوومەت پێك بهێنرێت، دەنا ئه‌ستەمە بەم دۆخەوە كابینەی رزگاری نیشتمانیش چارەسەری دۆخەكە بكات، وتیشی، گرفتەكان زۆر لەوە گەورەترن بیریان لێ دەكرێتەوە، بۆ نموونە لە چەندین پارێزگای عێراق ئاوی خواردنەوە نییە، كارەبا نییە، خزمەتگوزاریی سەرەتایی نییە، ئەمانە كاری یەك ڕۆژ و دوو ڕۆژ نین، ئەگەر بەرنامەی تۆكمە بۆ كارەكان دانەنرێت ئاستەمە داواكاریی خۆپێشاندەران دابمركێتەوە و بگرە زیاتریش دەبێت.

لەبارەی بودجەی كوردستانیشەوە ئیدریس هادی ئاماژەی بەوە دا كە بودجەی كوردستان بە پێی دەستووری عێراق %١٧ـە و تا سەرژمێریی تەواوی عێراق نەكرێت كەس بۆی نییە دەستكاریی ئەو ڕێژەیە بكات هەر دەستكارییەكیش لە دەرەوەی دەستوورە.

 

Kdp.info





ئەم هەواڵە 1456جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad