English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ یانەی گەورە داوای ھیگواین دەکەن 
2018-07-30 [02:38 AM]

ZNA- ھەولێر 


 

گۆنزالۆ ھیگواین ھێرشبەری یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی لەگەڵ ھاتنی رۆنالدۆ بۆ ریزی یانەکەی شوێنی لەق بووە و دەیەوێت بچێتە یانەیەکی دیکە . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆڕتی ئیتاڵی , یانەکانی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی و چێلسی ئینگلیزی و میلانی ئیتاڵی ھەوڵدەدەن لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە گرێبەست لەگەڵ ھیگواین مۆربکەن . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی یۆڤانتس بڕیاریداوە لەم ھاوینە دەست بەرداری تواناکانی ھیگواین بێت ، چونکە بەھاتنی رۆنالدۆ پێگەی ھیگواین لە ھێلی پێشەوە لەق بووە و ھیگواین ئامادە نییە بە شێوەی یەدەگ یاری بکات . 


لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , ئەوەی رێگرە لەبەردەم گواستنەوەی ھیگواین بۆ یانەکانی دیکە بەرزی مووچەکەیەتی ، ھەروەھا ئەو پاداشتە داراییانەی داوای دەکات . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 12127جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad