English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە دیالە حوکمی لە سێدارەدانی چوار کەس دیاری کرا
2018-07-30 [03:34 AM]

ZNA هەولێر


دادگای تاوانەکانی پارێزگای دیالە بەتۆمەتی ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ چوار دەستگیرکراو دەرکرد.

عەبدولستار بەیرەقدار، گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، دادگای تاوانەکانی پارێزگای دیالە بە چاوخشاندنەوە بە دۆسییەی چوار دەستگیرکراو بە تۆمەتی ماددەی 4ی تیرۆر، بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ ئەو چوار تۆمەتبارە دەرکرد. ئاماژەی بەوەشدا، ئەو چوار دەستگیرکراوە چەندین تاوانی تیرۆریستیان لە سنووری پارێزگای دیالە ئەنجامداوە.

پێشتر رێکخراوەکانی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ نیگەرانیان لە بڕیاری لەسێدارەدانی دەستگیرکراوان لە عێراق دەربڕیبوو و ئاماژەیان بەوەشدابوو، بەشێک لە دەستگیرکراوان لەسەر بنەمای تۆڵەکردنەوەی تائیفی بڕیارەکەیان بۆ دەرکراوە.





ئەم هەواڵە 8683جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad