English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی هیند مافی هاووڵاتیبوون لە نزیکەی چوار میلیۆن کەس لە ویلایەتی ئەسسام وەردەگرێتەوە
2018-07-30 [04:51 AM]

​ZNA - هەولێر


 بەپێی پرۆژەیاسای تۆماری هاووڵاتیبوون کە رۆژی دووشەممە بڵاو کرایەوە، دانیشتووانی ئەم ویلایەتەی باکووری هیند پێویستە بیسەلمێنن کە بەنگالی نین.

لە ساڵی ١٩٧١ و بەهۆی شەڕی سەربەخۆیی بەنگلادیش بە میلیۆنان خەڵکی ئەم وڵاتە بەرەو وڵاتانی دراوسێ کۆچیان کرد.  مافی هاووڵاتیبوون تەنیا بۆ ئەو کەسانە دەگەڕێتەوە کە بتوانن بیسەلمێنن پێش ساڵی ١٩٧١ دانیشتووی ئەسسام بوونە. بەهۆی ئەم یاسایەوە بە ئەگەری زۆرەوە حکومەتی هیند دەست بە دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵی موسوڵمانانی بەنگالی دەکات.

رەخنەگران ئەمە بە هەوڵێکی دیکەی حکومەتی راستڕەوی نارێندرا مۆدی لە بەرژەوەندیی زۆرینەی هیندۆی وڵات دەبینن.





ئەم هەواڵە 4795جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad