English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمە نوێیەکەی تۆم کروز پڕداهاتترینە
2018-07-31 [09:00 AM]

ZNA – هەولێر


بەشی نوێی زنجیرە فیلمی سینەمایی "Mission: Impossible" کە بەناوی "Mission: Impossible – Fallout "ـە، زۆرترین داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکای باکووردا بەدەستهێنا.

 

ئاژانسی "رۆیتەرز" بڵاویکردووەتەوە، ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا، 60 ملیۆن دۆلاری ئەمریکیی بەدەستهێناوە.

 

لەم بەرهەمە سینەماییەدا، ئەکتەری ئەکشن، تۆم کروز، وەک بەشەکانی پێشوو رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت.

 

داهاتی یەکەم هەفتەی ئەم بەنرهەمە سینەماییە لە داهاتی یەکەم هەفتەی دوایین بەشی زنجیرە فیلمی سینەمایی "star wars" نزیکدەبێتەوە کە زیاتر لە 64 ملیۆن دۆلار بوو.

 

رەخنەگران بڕوایان وابوو، ئەم فیلمە لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا بڕی 50 ملیۆن دۆلار بەدەستبێنێت.





ئەم هەواڵە 10936جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad