English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مڕۆ یادی ئەنفالكردنی 8 هەزار بارزانی دەكرێتەوە
2018-07-31 [06:17 AM]

ZNA-هەولێر


لەسەر ئاستێكی باڵا لە گۆڕستانی ئەنفالی بارزانییەكان، یادی ئەنفالكردنی هه‌شت هەزار بارزانی دەكرێتەوە. 

ئەمڕۆ کاتژمێر 5:00 ئێوارە، یادی ئەنفالکردنی هەشت هەزار بارزانی دەکرێتەوە، کە لە 31ـی مانگی 7ـی ساڵی 1983 رژێمی بەعسی رووخاو بە پیلانێكی نەخشە بۆ كێشراو، بە نهێنی گەمارۆی ئەو كۆمەڵگە زۆرەملێیانەی دا كە بارزانییەكانی لێ نیشتەجێ بوون و بە دوو قۆناغ و لە چوار كۆمەڵگەی جیاوازدا هه‌شت هەزار بارزانی ئەنفال كران. 

ڕێبوار ڕەمەزان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شەهید و ئەنفالكراوانی بارزان، رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كاتژمێر پێنجی ئێوارە لەسەر گۆڕستانی ئەنفالی بارزانییەكان یادی ئەنفالكردنی هه‌شت هەزار بارزانی لەسەر ئاستێكی باڵادا بەڕێوەدەچێت.

نامەی بانگهێشتنامە بۆ سەرۆكایەتیی هەرێم و سەرۆكی حكوومەت نێردراوە، حزب و لایەنەكان و كونسووڵخانەكانیش میوانداری كراون، خەڵكێكی زۆریش لە ناوچەكانی كوردستان و كەسوكاری ئەنفالكراوان، ئامادەی مەڕاسیمەكە دەبن. 





ئەم هەواڵە 4405جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad