English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەڵامێک لە نوسینگەی (مەسرور بارزانی)یەوە
2018-07-31 [07:29 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ھەفتەنامەی (ژیان و سایتی میللەت)ی لاھور جەنگی، لە راپۆرتێکی چەواشەکارانەدا بڵاویکردۆتەوە کە "پاڵاوگەکانی دھۆک داناخرێن چونکە سەر بە مەسرور بارزانی"ن.

خەڵکی دھۆکی خۆڕاگر و  رای گشتی کوردستان دەزانن، بەڕێز مەسرور بارزانی، دوور و نزیک پەیوەندی بە ھیچ پاڵاوگەیەکەوە نییە، نە لە دھۆک و نە لە ھیچ ناوچە و شوێنێکی دیکە، ئەم راپۆرتەش تەنھا زادەی بیرکردنەوە و خەیاڵەکانی لاھور جەنگیە کە خۆی بەناوبانگە بۆ درۆ و ساختەکاری و تەزویر!

ھەموو لایەک ئاگادارن، بەڕێز راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، فاکتەرێکی بەھێزی چەسپاندن و سەروەری یاسایە، لەو پێناوەشدا ھەوڵەکانی بەردەوامە بۆ رێگرتن لە کارە نایاساییەکانی ساختەکاران.

نوسینگەی مەسرور بارزانی 
٣١/٧/٢٠١٨
 





ئەم هەواڵە 3934جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad