English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی عیراق بڕیارێكی نوێیانداوە لەسەر مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران
2018-07-31 [07:36 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی عیراق خه‌رجكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارانی راگرت و رایگه‌یاند، پابه‌ندن به‌ بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵییه‌وه‌.

ئەمڕۆ سێشەممە 31ی ته‌مموزی 2018، بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی عیراق،بڕیارێكی نوێیانداوە لەسەر مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران و هیچ مووچەیەكیان بۆ خەرجناكەن بەپێی یاسا نوێیەكە.

یاسای نوێی خانەنشینكردنی پەرلەمانتاران لە ناوەڕاستی مانگی تەموزی ئەمساڵدا پەسەندكرا و بەپێی یاسا نوێیەكەیش هەموو پەرلەمانتاران دەتوانن خانەنشین ببن و هەفتەیەك دواتریش سەرۆك وەزیرانی عیراق تانەی لە یاساكەدا، بۆیە دادگای ئیتیحادی رایگرت.

هەر لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەراتی گشتی خانەنشینی عیراقدا ئەوەش خراوەتەڕوو، كە ئەوان تەنها پابەندن بە بڕیارەكانی دادگای ئیتیحادی و كار بە یاسا نوێیەكە ناكەن.

بەپێی یاسای عیراق هەر پەرلەمانتارێك تەمەنی 50 ساڵ زیاتر بێت و 15 خزمەتی كردبێت لە دامودەزگایەكی حكومەتدا دەتوانێت خانەنشین بكرێت.

به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی عیراقه‌وه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ دادگای فیدراڵی عیراق، تانه‌ی له‌ یاسای خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران داو دادگای فیدراڵی عیراقیش كاركردنی به‌ یاساكه‌ راگرت.





ئەم هەواڵە 1294جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad