English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لێدوانی لۆپیتیگێ لەسەر رۆیشتنی رۆناڵدۆ لە ریال مەدرید
2018-07-31 [07:42 AM]

ZNA-هه‌ولێر


جولین لۆپیتیگێ، راھێنەری یانەی ریال مەدرید ھەڵوێستی خۆی لەسەر رۆیشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یانەی یوڤێنتوس لە گواستنەوەی ئەم ھاوینەدا پێشاندا.

لۆپیتیگێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند کە بەر لە یارییەکەی بەرەبەیانی سبەی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد لە جامی پاڵەوانان بۆی رێکخرابوو گوتی، ئێمە دەزانین ئەو یەکێک بوو لە گرنگترین یاریزانەکان لە مێژووی ریال مەدرید، بەڵام ئەو پێی خۆشبوو بڕوات.

راھێنەری ریال مەدرید گوتیشی ھەموومان دەزانین رۆناڵدۆ کێیە، بەڵام ریال مەدرید لەسەرووی ھەمووانەوەیە، ئەو مێژوویەکی گەورەی لەگەڵ یانەکە تۆمارکرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.

لۆپیتیگێ لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، دوای رۆیشتنی رۆناڵدۆ متمانەی زۆری بە گارێس بەیڵ ھەیە و ھیوای خواست باشترین وەرزی لەگەڵ یانەکە پێشکەشبکات.

دەربارەی ئەوەی یانەکە پێویستی بە ھێرشبەری نوێ دەبێت دوای رۆیشتنی دۆن، راھێنەری ریال مەدرید گوتی، کاتێک من ھاتم، کریستیانۆ یاریزانی ئێمەبوو، بەڵام زۆر بەخێرایی ھەموو شتەکان گۆڕا و وەک راھێنەر ئەمە بۆ من تاقیکردنەوەیەکی قورس بوو.

جولین ئەوەشی راگەیاند، رامۆس، ڤاران، مۆدریچ و کۆڤاشیچ لە یانەکەدا دڵخۆشن و متمانەی بە یاریزانەکانی ھەیە بۆ ئەوەی بگەن بە ئامانجەکانیان، ھەروەھا گوتیشی دەمەوێت تیپێکی زۆر بەھێز دروستبکەم و دڵخۆش دەبم ئەگەر ھیچ یەکێک لەو یاریزانانە لە یانەکە نەڕۆن.

دەربارەی کەریم بێنزیما و گارێس بەیڵ راھێنەری ریال مەدرید گوتی، ئەوان زۆر ورەیان بەرزەوە و بەشێوەیەکی نائاسایی مەشق و راھێنانەکانیان دەکەن، ئەوە ھەلێکی باشە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە یانەکە رێکبخەینەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی رۆیشتنی کەیلۆر ناڤاس گۆڵپارێزی یانەکەش لۆپیتیگێ گوتی، من لەگەڵ ئەو قسەم کردووە، زۆر دڵخۆشە لە یانەکە، ناڤاس چەند ساڵێکە گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکەیە و دەمەوێت لەگەڵمان بەردەوام بێت.

رووداو





ئەم هەواڵە 6478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad