English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوا مۆڵەت دەدرێتە پارێزەرانی کوردستان
2018-07-31 [07:53 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سەندیکای پارێزەرانی کوردستان دوا ئاگادری دەداتە پارێزەرانی کوردستان بۆ نوێکردنەوەی بەشداریی ساڵانە.

لە ئاگادارینامەکەدا، کە لە پەیجی تایبەتیی سەندیکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، کە لە کۆبوونەوەی ژمارە ٧٤ـی رۆژی ٢٦/٧/٢٠١٨ـی ئەنجومەنی سەندیکا، بڕیار دراوە بە درێژکردنەوەی ماوەی نوێکردنەوەی بەشداریی ساڵانەی پارێزەران (ساڵنامە).

درێژکردنەوەکە تا رۆژی ١٥/٨/٢٠١٨ دەبێت و ھەر پارێزەرێک تا ئەو رۆژە سەردانی سەندیکا نەکات و ساڵنامەکەی نوێ نەکاتەوە، ئەوا ناتوانێ بەشداریی کۆنگرەی داھاتووی سەندیکا بکات، چونکە مامەڵەی نوێکردنەوەی ساڵنامەکان دەوەستێت.

بڕیارە رۆژی ١/١٠/٢٠١٨، سەندیکای پارێزەرانی کوردستان کۆنگرەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات.





ئەم هەواڵە 2161جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad