ZNA- ھەولێر
لەکاتێکدا کە یانەکانی بارسێلۆنا و مان یۆنایتد و ڕیال مەدرید بایەخ بەگواستنەوەی ویلیان دەدەن، یاریزانە بەڕازیلییەکە بە لێدوانێکی رۆژنامەوانی داھاتووی خۆی یەکلایی کردوە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا، کە رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ویلیان بۆرگیس دا سیلڤای یاریزانی ھەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەڵێت "زۆر دڵخۆشم لە یانەکەمدا و بە بەسەربردنی ژیان لە شاری لەندەندا ئاسودەم".
ئەم لێدوانەی ویلیان لە کاتێکدایە، کە چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپای وەک مانچستەر یونایتد و ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنە ھەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
پێشتریش ساری راھێنەری یانەی چێڵسی بڕوای تەواوی بە مانەوەی ھەریەکە لە ویلیانو ھازارد و کۆرتوا ھەبوو.
ئەم هەواڵە 11773جار خوێندراوەتەوە |