English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێک لە ئەستێرەکانی بەرشەلۆنە یانەکەی جێدەھێلێت 
2018-07-31 [01:39 AM]

ZNA- ھەولێر 



یەکێک لەو یاریزانانەی یانەی بەرشەلۆنە کە لە  رووسیا ئاستێکی نایابی لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی پێشکەش کرد , بڕیاریداوە ریزی یانەی کەتەلۆنی جێ بھێلێت . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی ، پێویست بوو ئەمڕۆ یاری مینا بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە پەیوەندی بە راھێنانەکانی یانەکەی بکاتەوە , بەڵام بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە شەش رۆژ مۆڵەتیان پێدا بۆ ئەوەی دوا بڕیاری خۆی بدات لە سەر مانەوەی لەگەڵ یانەکەی . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , ھەموو ئاماژەکان بەو ئاڕاستەیە دەڕۆن کە یاری مینای تەمەن ٢٣ ساڵ یانەی بەرشەلۆنە جێدەھێلێت , چونکە لە پێگەی خۆی لە ئینستگرام ئەوەی لاداوە کە نیشاندەدات یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەیە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یانەی مانشستەر یونایتد ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ یاری مینا مۆر بکات و ئامادەیی دەربڕیوە بڕی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ بە یانەی بەرشەلۆنە بدات لە پێناو بەدەستھێنانی تواناکانی ئەو  یاریزانە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 5047جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad