English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەخۆشخانەی رزگاری ھەواڵێکی خۆش رادەگەینێت 
2018-07-31 [04:40 AM]

ZNA- ھەولێر 



نەخۆشخانەی رزگاری لە شاری ھەولێر رایدەگەینێت , لەمەودوا ھاوڵاتیان پێویستیان بەوە نابێت گەشتی دەرەوەی وڵات بکەن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری تۆڕی چاو . 


بەپێی ھەواڵێک کە لەپەیجی تایبەتی نەخۆشخانەی رزگاری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوکراوەتەوە تێیدا ھاتووە , بۆ یەکەمین جار لە کوردستان ، پاش ھەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر لەنەخۆشخانەیەکی میری(ن.رزگاری فێرکاری) ، دەست کرا بە نەشتەرگەری تۆری چاو ( شبکیە)،و دەرھێنانی مادەی سلیکۆن 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، پێشتر نەخۆش بۆ ئەم مەبەستە سەردانی دەرەوەی کوردستان یان سەنتەرە ئەھلی یەکانیان دەکرد، ئێستا ئەم خزمەت گوزاریە بەردەست دەبێت بۆ ھەموو ئەوانەی پێویستیان بەو نەشتەرگەرییانە ھەیە.  

ھەروەھا لە ھەواڵەکە ھاتووە ، ئەم نەشتەرگەریە تایبەتمەندانە لەلایەن کۆمەلێک پزیشکانی پسپۆری بەشی چاو ئەنجام دەدرێت ، دەست پێکی نەشتەرگەریەکانیش لەلایەن بەرێز (د.عمر عوسمان) پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری چاو بووە.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 14758جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad