English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەیان راوێژكار لەپەرلەمان خانەنشین كراون ساڵێك دەوامیان نەكردوە
2018-08-01 [06:08 AM]

ZNA – هەولێر


لیژنەیەكی پەرلەمان ئاشكرای دەكات بە بێ هەبوونی بڕوانامە  و بە چەند مانگێك دەوام چەندین راوێژكار لە پەرلەمانی كوردستان بە پارەی قەبە خانەنشین كراون.

بە پێی  بەڵگەنامەیەك ، لە پەرلەمانی كوردستان لە ماوەی 3 ساڵدا لە ساڵی 2012 بۆ ساڵی 2015  نزیكەی 45 كەس بە پلەی راوێژكار كە پلەی تایبەتن خانەنشین كراون.

بەشێك لەو راوێژكارانە كە ژمارەیەیان  8 كەسە پاش مانگێك ، یان 5 مانگ،یان 6 مانگ  خزمەتكردن لە پلەی  راوێژكاری  خانەنشین كراون، هەندێكی تریش بە خزمەتی كەمتر لە ساڵێك خانەنشین كراون.

مەدینە ئەیوب شرناخی، بڕیاردەری لیژنەی كاروباری پەرلەمانی كوردستان بۆ باس رایگەیاند: چەندین كەس بە بێ رەچاوكردنی بڕوانامە و شارەزایی بە راوێژكار لە پەرلەمان خانەنشین كراون، لە نێو ئەو راوێژكارانە هەیە لە دایكبووی ساڵی 1932 بەڵام دوای مانگێك  خانەنشین بووە، لە كاتێكدا ئەو كەسە بە تەمەنە خزمەتی وەزیفیشی نەبووە و بڕوانەمەیەكی شایستەشی نەبووە.

ئەو ئاماژەی بەوەشدا بەشێك لەوانەی بە پلەی  راوێژكار خانەنشین كراون تەمەنیان كەمە و خزمەتیان نیە،  لە نێو راوێژكارانی خانەنشین كراو لە دایكبووی ساڵی 1982 هەیە كە بە هیچ جۆرێك خزمەتی وەزیفی نەبووە، بەڵام بە راوێژكار خانەنشین كراوە.

شرناخی گوتیشی: هەر دەستەیەكی سەرۆكایەتی هاتۆتە سەركار كۆمەڵێك كەسیان بە راوێژكار دامەزراندووە، پاشانیش خانەنشینیان كردوون

روونیشی كردەوە:  لە ساڵی 2012  لە نێو پەرلەمانی كوردستان 32 كەس بە ناوی راوێژكار دامەزرێندراون، گوتیشی: لەسەردەمی یوسف محەمەد 14 كەس بە پلەی راوێژكار دامەزرێندراون، 2 كەسیان لەوانە خانەشین كراون كە بە نایاسایی خانەنشین كراون و خزمەت و بروانامەی شایستەیان نەبووە.

بڕیاردەری لیژنەی كاروباری پەرلەمان ،جەختی كردەوە" 4 كەس  لە نێو پەرلەمان  پلەی تایبەتیان هەیە كە بریكاری وەزیرن،بەڵام  بڕوانامەیان نیە"

لە درێژەی قسەكانیدا گوتیشی: بەشێكی زۆری ئەوانەی بە راوێژكار خانەنشین كراون، بڕوانامەكانیان لەو جۆرە نیە تاوەكو راوێژكاربن، بەلای كەمی دەبێت بڕوانامەی دكتۆرایان هەبێت، چونكە پەرلەمانی كوردستان شوێنی یاسادانانە، مەعقول نیە كەسێك بروانامەی نەبێت و یاسات بۆ دانێت،لە كاتێكدا بەشی زۆریان نازانن دوو وشە بنوسن .

كەمترین مووچەی  راوێژكار لە پەرلەمان 4 ملیۆن و 492 هەزار دینارە و زۆرترینی 7 ملیۆن و 490 هەزار دینارە بە بێ پاشەكەوت.

 





ئەم هەواڵە 4603جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad