English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخى كاره‌باى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان رێكده‌خرێت
2018-08-01 [06:10 AM]

ZNA-هەولێر


به‌ گوێره‌ی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی دابه‌شكردنی كاره‌بای پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌هه‌ر چوار پارێزگاكه‌، بڕیاره‌ نرخی ئه‌مپێری مۆلیده‌، له‌مه‌ودوا یه‌ك بخرێت و به‌ گوێره‌ی میكانیزمێكی نوێ نرخه‌كان دیاریی بكه‌ن.

بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌، وه‌ك له‌ كۆنووسه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ مانگی ئابی ئه‌مساڵه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌ر سێ مانگ جارێكیش لێژنه‌ی باڵای پارێزگاكان كۆده‌بێته‌وه‌.

لە کوبونەوەکەدا بریار درا:

یه‌كه‌م، نرخى موه‌لیده‌ به‌پێی داتا به‌یسێك بێت كه‌ تێیدا سه‌رجه‌م بڕه‌كانى كاركردنى موه‌لیده‌كان و هه‌موو فاكته‌ره‌كانى یه‌ك ده‌بێت، جگه‌ له‌ نرخى گاز و كاتژمێره‌كانى كاركردن كه‌ جیاواز ده‌بێت.

دووه‌م، هه‌رسێ مانگ جارێك لیژنه‌ى باڵاى پارێزگاكان كۆ ببێته‌وه‌ بۆ پێداچوونه‌وه‌.

سێیه‌م، یه‌كخستنى ڕۆژى ڕاگه‌یاندنى نرخى موه‌لیده‌ى مانگانه‌.

چواره‌م، پێویسته‌ هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ په‌به‌ندى ناوه‌ڕۆكی كۆنووسه‌كه‌ ببن.

پێنجه‌م، پێویسته‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌كان له‌هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ پابه‌ندی نرخ بن ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌رپرسیار ده‌بن و ده‌درێنه‌ یاسا.

شه‌شه‌م، ناوه‌ڕۆكی كۆنووسه‌كه‌ له‌مانگى ئابه‌وه‌ ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 1285جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad