English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەسەرپەرشتی رووسيا هێزەکانی ئێرانی 85 كيلۆمه‌تر كشانه‌وه‌
2018-08-01 [06:32 AM]

ZNA-هەولێر


نوێنه‌رى تايبه‌تى سه‌رۆكى رووسيا بۆ سووريا، ئه‌لكسه‌نده‌ر لاڤرينتيێڤ جەختی کردەوە، به‌ سه‌رپه‌رشتى رووسيا، هێزەکانی ئێران بەدرێژایی ٨٥ کیلۆمەتر لە پێگه‌كانى پێشووى خۆيان له‌ باشووری سووریا کشاونەتەوە بۆ ئەوەی سەرکردایەتی ئیسرائیل بێزار ناکەن.

لاڤرینتیێڤ دوای تەواوبوونی گفتوگۆکانی سوچی دەربارەی سووریا، بە ئاژانسی هەواڵی "ئینتەرفاکس"ی راگەیاند "ئەم رێککەوتنە هێشتا لە بواری جێبەجێکردندایە و لە راستیدا هێزەکانی ئێران لە ناوچەکە کشاونەتەوە تاوکو سەرکردایەتی ئیسرائیل بێزار نەکەن کە لەماوەی رابردوودا پەنای بردە بەر هێز و چەندین هێرشی ئاسمانيی کردە سەر پێگه‌كانى ئێران له‌ سووريا".

هەروەها لاڤرینتیێڤ وتیشی: "بە یارمەتی ئێمە هێزە ئێرانییەکان بە درێژایی ٨٥ کیلۆمەتر لە باشووری سووریا کشاونەتەوە و تا ئێستاش ئەو رێککەوتنە لە ئارادایە.





ئەم هەواڵە 1465جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad