English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ: هەست دەکەم بەرپرسانی ئێران پەشیمان دەبنەوە
2018-08-01 [06:56 AM]

ZNA- ھەولێر


سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە هەست دەکات بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران پەشیمان دەبنەوە و داوای دانیشتن دەکەن.

 

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (سکای نیوز)، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئێران  تووشی کێشە و قەیرانی گەورە بووە.

 

دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە، ”هەست دەکەم“ بەرپرسانی ئێران پەشیمان دەبنەوە و داوای دانیشتن لە ئەمریکا دەکەن لە ”کاتێکی زۆر نزیکدا“ و ئەگەریش هەیە هەرگیز ئەو داوایە نەکەن.

 

ئەو لێدوانەی سەرۆکی ئەمریکا دوای لێدوانێکی پێشتری دێت، کە داوای کۆبوونەوەی بێ مەرجی لەگەڵ حەسەن رۆحانیی سەرۆک کۆماری ئێران کرد. بەرپرسانی باڵای ئێران بە توندی رەتیان کردەوە لەگەڵ بەرپرسان و سەرۆکی ئەمریکا کۆ ببنەوە.

 

بەپێی ئەو بنەمایانەی شۆڕشی ئیسلامیی لە ئێران بۆ خۆی دایناون، ئەمریکا ”شەیتانی گەورەیە و دانیشتنیش لەگەڵ شەیتان حەرامە“، بۆیە بەرپرسانی ئێران، بەتایبەت پارێزگارەکان، هەر جۆرە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەمریکا بە توندی رەت دەکەرنەوە.





ئەم هەواڵە 4810جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad