هەولێر - ZNA
دوای ئەوەی لە کۆتایی وەرزی ڕابردوو زینەدین زیدان دەست بەرداری پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی شاهانەبوو، ئێستا چەندین یانەی دەیانەوێ ئەو ڕاهێنەرە بگوازنەوە ڕیزەکانی.
ئەمڕۆ رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی لەسەرچاوەکانی نزیک لە مانچستەر یونایتد رایگەیاندووە، یانەکە دەیەوێت لە داهاتوودا زێدان وەک جێگرەوەی مۆرینیۆ بکاتە راهێنەری یانەکە.
چەند سەرچاوەیێک پێش ئێستا ئەوەیان ئاشکراکرد کە خۆسێ مۆرینیۆ لە دەستەی کارگێری یانە ئینگلیزییەکە تۆڕەیە، بەهۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا یانەکە هیچ یاریزانێکی بەتوانای نەگواستووەتەوە ریزەکانی.
ڕاهێنەرە پۆرتوگالییەکە ئاستێکی باشی پێشکەش کردو گرێبەستەکەشی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە تەنها دوو ساڵی ماوە.
ئەم هەواڵە 11512جار خوێندراوەتەوە |