English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران رێگای گفتووگۆ به‌ شه‌یتانی گه‌وره‌ نادات
2018-08-01 [08:14 AM]

ZNA-هه‌ولێر


فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، رایدەگەێنێ، گەلی وڵاتەکەیان رێگە بە گفتوگۆکردن لەگەڵ شەیتانی گەورەدا، نادات .

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، محەمەد عەلی جەعفەری لە بەیاننامەیەکدا، لەبارەی لێدوانەکەی ئەم دواییەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە رایگەیاندبوو، ئامادەیە بەبێ مەرج لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆببێتەوە، فەرماندەی سوپای پاسداران دووپاتیکردووەتەوە کە تاران ھەمان ھەنگاوی پیۆنگیانگ بەرامبەر ئەو پێشنیازەی ترەمپ بۆ سازکردنی گفتوگۆ نانێت.

لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا، سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە سینگاپور کۆبوونەوە.

رۆژی دووشەممەی رابردوو، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمب رایگەیاندبوو کە ئامادەییە بەبێ ھیچ مەرجێک لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆببێتەوە.





ئەم هەواڵە 4690جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad