English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حه‌شدی شه‌عبییەک کرا بە قایمقامی خورماتوو
2018-08-01 [08:24 AM]

ZNA-هه‌ولێر


 قایمقامی خورماتوو بە ‌فەرمی لە ‌پۆستەکەی دوور خرایەوە و کەسێکی سەر بە حەشدی  شەعبی لە شوێنی دانراوە و دەستبەکار بووە.

لە ‌دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، حکوومەتی عێراق پرۆسەیەکی بۆ لادانی کورد لە ‌پۆستەکان دەست پێکردووە و زۆربەی بەرپرسانی لاداوە.

محەممەد فایق، بەڕێوبەری راگەیاندنی قایمقایەتی خورماتوو، ڕاگەیاند "قایمقامی دوزخورماتوو بە فەرمی لە پۆستەکەی دوور خرایەوە و کەسێکی تورکمانی شیعەی سەر بە رێکخراوی بەدر بە ناوی (حەسەن زەین ئەلعابدین) لە شوێنی دانراوە. ‌ پاش ئەوەی دادگای ئیداری بەغدایش بڕیاری لە بەرژەوەندیی حەشدەکە داوە، دوێنێ سێشەممە پارێزگاری سەڵاحەددین فەرمانی دەستبەکاربوونی داوە."

وەک فایق دەڵێ بڕیارەکەی دادگا و پارێزگای سەڵاحەددین سیاسییە، چونکە ھۆکاری لادانی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، قایمقامی پێشوو کە کوردە پشتگیری لە ریفراندۆم کردووە و لە کاتی داگیرکردنی خورماتوویش ھاوکاری ھێزەکانی حەشد و ھێزە عێراقییەکانی نەکردووە.

محەممەد فایق ھەروەھا گوتی، لە پاش ڕووداوەکانی ١٦ـی ئۆکتۆبەرەوە چەندین پۆستی گرینگی خورماتوو لە ‌کورد وەرگیراونەتەوە و دراونەتە شیعەکان، ئێستا کەمترین پۆست بە دەست کوردەوە ماون.


KDP.info





ئەم هەواڵە 4501جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad