English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پشووی جه‌ژنی قوربان راگه‌یه‌نرا
2018-08-01 [08:34 AM]

ZNA-هه‌ولێر


گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا پشووی جەژنی قوربانی راگەیاند، کە بریتی دەبێت لە ٩ رۆژو رۆژی ھەینیش سەرکۆمار ئەردۆغان پلانی جێبەجێکردنی ١٠٠ رۆژە بۆ ھاووڵاتیان دەخاتە روو.

ئیبراھیم کاڵن، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە درێژەی کۆبوونەوەکانی کابینەی حکوومەت بۆ راگەیاندکاران دوا و لەبارەی رۆژەڤی کۆبوونەوەکان رایگەیاند: رۆژی ھەینی سەرکۆمار ئەردۆغان پلانی جێبەجێکردنی ١٠٠ رۆژە بۆ ھاووڵاتیان دەخاتە روو

لەبارەی ئاسایشی وڵاتەکەشی گوتی: دژی مەترسییەکانی تیرۆر لە خاکی سووریاوە، خەباتی کاریگەرمان بەردەوام دەبێت. لەم ماوەیەی دوایی یەکەکانی ئاسایشمان سەرکەوتوو بوون لە ئەرکەکانیاندا.

ھەروەھا لەبارەی ھەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ سزادانی تورکیا گوتی: چاوەڕوانی ئێمە ئەوەبووە کە ئەم گرژییە کاریگەری لە پلانی منبج نەکات و ھەنگاوەکمان بەو ئاراستەیە نەبینیوە. پرۆژە یاسایی منبج وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت، ئەو پرۆژە کات و ئەرکەکانی دیاریکراوە، ھەنگاو بە ھەنگاو وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت.

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا گوتیشی: پشووی جەژنی قوربان ٩ رۆژ دەبێت.





ئەم هەواڵە 14911جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad