English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند کاتی جیاواز نابێت تییایدا ئاو بخۆیته‌وه‌
2018-08-01 [09:09 AM]

هەولێر _ ZNA


 


ئاو خواردنه‌وه‌ زۆربه‌ی‌ كات كارێكی‌ باشه‌و ، به‌ڵام هه‌ندێك كات هه‌یه‌ پێویست ناكات ئاو بخۆیته‌وه‌ چونكه‌ زیانی‌ هه‌یه‌، ئه‌مه‌ی‌ خواره‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌و كاتانه‌ی‌ كه‌ نابێت ئاوی‌ تێدا بخۆیته‌وه‌.

1-ڕاسته‌وخۆ پاش چوونه‌ ناو جێگا، له‌كاتی‌ خه‌و گورچیله‌ سست ده‌بێت بۆیه‌ ناتوانێت به‌باشی‌ ئاوه‌كه‌ بپاڵێوێت و خواردنه‌وه‌ی‌ باش نییه‌، كه‌ به‌یانیان هه‌ڵده‌ستیت له‌خه‌و روخسارت ده‌ئاوسێت.

2-له‌كاتی‌ وه‌رزش، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌كاتی‌ وه‌رزش پله‌ی‌ گه‌رمی‌ جه‌سته‌ت به‌رزده‌بێته‌وه‌، خواردنی‌ ئاو له‌ناكاو دایده‌به‌زێنێت و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ سه‌ر ئێشه‌و گێژبوون، بۆیه‌ به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌ پزیشكییه‌كان رێنمای‌ ده‌كرێین دوای‌ وه‌رزشه‌كه‌ ئاو بخۆینه‌وه‌.

3-ئه‌گه‌ر میزه‌كه‌ت هیچ ره‌نگی‌ نه‌بوو، مانای‌ ئه‌وه‌یه‌ ئاوی‌ زۆر له‌جه‌سته‌تدایه‌و سۆدیۆم له‌جه‌سته‌ت كه‌مبووه‌، ماوه‌یه‌ك ئاو مه‌خۆره‌وه‌.

4-له‌كاتی‌ خواردنی‌ توونی‌، كاتێك شتی‌ توون ده‌خۆیت نابێت ئاو بخۆیته‌وه‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ كاریگه‌رییه‌كه‌ی‌ چونكه‌ زیاتری‌ ده‌كات، به‌ڵكو ده‌توانیت شیر بخۆیت.

5-له‌كاتی‌ نانخواردن، كاتێك نان ده‌خۆیت ئاو خواردنه‌وه‌ زیان به‌پرۆسه‌ی‌ هه‌زمكردن ده‌گه‌یه‌نێت و باش نییه‌.

6-ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژه‌ ئاوت زۆر خواردبویه‌وه‌، نابێت رۆژانه‌ له‌ڕێژه‌ی‌ پێویست زیاتر ئاو بخۆیته‌وه‌، چونكه‌ زیانی‌ ده‌بێت بۆ گورچیله‌.





ئەم هەواڵە 8497جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad