English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم سێ کچە باوکی خۆیان کوشت 
2018-08-01 [12:17 PM]

ZNA- ھەولێر 


 
لە یەکێک لەو رووداوانەی رای گشتی وڵاتی رووسیای ھەژاند ، سێ خوشک بە یەکەوە باوکی خۆیان کووشتووە . 


کچەکان بریتین لە (خاتشوریان  ١٩ ساڵ) ، (ئەنجلینا ١٨ ساڵ ) ، و (ماریا ١٧ ساڵ ) بەیەکەوەش ئەو کارەیان ئەنجامداوە و دانیشیان ناوە بە تاوانەکەیان و گووتوویانە پەشیمانیش نین لەم کارەی کردویانە . 

پۆلیس لە لێکۆڵینەوەکان بۆی دەرکەوتووە کە میخائیلی باوکی ئەو کچانە کەسێکی زۆر دڵ رەق بووە و بەردەوام توندوتیژی بەرامبەر کچەکانی بەکارھێناوە و دەستدرێژی کردۆتە سەریان . 

 

 

دراوسێیەکانی ئەم ماڵە دەڵێن , میخائیل خۆی وا دەردەخست کە کەسێکی باشە ، بەڵام بەردەوام بە شێوەیەکی دڕندانە مامەڵەی لەگەڵ خێزانەکەی و منداڵەکانی دەکرد و پار ساڵیش خێزانەکەی لەگەڵ کوڕەکەی ھەڵاتن و جارێکی دیکە نەگەڕانەوە.  

 

ھەروەھا لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە یەکێک لە کچەکان دوای ئەوەی باوکی دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر , ھەوڵیداوە خۆی بکوژێت , بەڵام دواتر لە نەخۆشخانە رزگارکراوە و باوکەکەش گووتوویەتی کە بەھەڵە دەرمانی خواردوە . 

میخائیل خاشاتووریان یەکێک بووە لە ئەندامانی باندەکانی مافیا و ئەمەش وای کردوە ھەندێک کاری بۆ بچێتە سەر و بەدوور بێت لە ھەندێک رێکاری یاسایی. 

 

کچەکان دەڵێن لە شەوی تاوانەکە باوکمان بە سەرخۆشی ھاتەوە ماڵەوە و ھەڕەشەی لێدەکردین , ئێمەش بە ھەر سێکمان پەلامارمان دا و کوشتمان و پەشیمانیش نین لەو کارەی کردوومانە . 

 

 


یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە | سایتی العربیە 
 





ئەم هەواڵە 18409جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad