English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومه‌تی عێراق: ژورێکی عەمەلیاتی ھاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق دروستکراوه‌
2018-08-01 [12:27 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەعد حەدیسی، وتەبێژی سه‌رۆكى حکومەتی عێراق لە لێدوانێكى رۆژنامه‌وانيدا رایگەیاند، بۆ چاره‌سه‌كردنی ئەو خاڵانەی لە نێوان حکومەتی ھەرێم و ناوەند هه‌یه‌، پێویستە جارێکی دیكه‌ گفتوگۆ دەستیپێبکاتەوە.

حه‌دیسی وتیشی، پێویستە رێککەوتن بۆ پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو ھەبێت، ئه‌و حکومەته‌ خزمەتگوزار بێت و ھەموو پێکھاتەکان بەشداری تێدا بكه‌ن.

باسی له‌وه‌ش كرد، بۆ رووبەڕوو بونەوەی مەترسییەکان، بەردەوام کار بۆ ھەماھەنگی و ھاوکاری نێوان ھێزەکانی حکومەتی فیدراڵ و ھێزەکانی پێشمەرگە بە تایبەت لە ناوچە جێناکۆکەکان ده‌كرێت، له‌مباره‌یه‌وه‌ ژورێکی عەمەلیاتی ھاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراقی فیدراڵ دروستکراوە.

 

 





ئەم هەواڵە 5305جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad