English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال یارمەتی بەرشەلۆنە دەدات لە ھێنانی یاریزانێک 
2018-08-01 [01:49 AM]

ZNA- ھەولێر 



 

ھەرچەندە ھەردوو یانە بەوە ناسراون کە رکابەری سەرسەختی یەکترن ، بەڵام ھەندێک جار باوردۆخەکە بەشێوەیەک دەبێت کە یانەیەکیان یارمەتی ئەوی دیکە دەدات لەھێنانی یاریزانێک . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی ستاری ئینگلیزی ، یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی دەیەوێت بۆند لەگەڵ یاریزانی ریال مەدرید ماتیۆ کۆڤاسیچ مۆربکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ئەگەر بێتو یانەی ریال مەدرید رازی بێت لەسەر فرۆشتنی کۆڤاسیچ , ئەوا رێگەی خۆش دەبێت بۆ یانەی بەرشەلۆنە تا بۆند لەگەڵ یاریزان پۆل پۆگبا یاریزانی ھێلی ناوەڕاستی شەیتانە سوورەکان مۆربکەن . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بەھاتنی کۆڤاسیچ پێگەی پۆگبا لە ھێلی ناوەڕاست لەق دەبێت , ھەروەھا ڤالڤێردی راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە ئامادەیە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ بە یانەی مانشستەر یونایتد بدات لە پێناو بەدەستھێنانی تواناکانی پۆگبا , بەتایبەت ئەو یاریزانە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ مۆرینیۆی راھێنەر نییە . 

ھەموو ئەگەرەکان بەندە بە رازی بوونی یانەی ریال مەدرید لەسەر فرۆشتنی کۆڤاسیچ بە یانەی مانشستەر یونایتد. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 15838جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad