English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ مەکسیک فڕۆکەیەکی نه‌فه‌رهه‌ڵگر  كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی رزگاریان بوو
2018-08-01 [02:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


هێڵی ئاسمانیی ئێرۆمێکسیکۆوە رایگه‌یاند، فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر کە توانای هەڵگرتنی ١٠٠ سەرنشینی هەیە لە فڕۆکەخانەی گوادەلوپێوە بەرەو فڕۆکەخانەی مەکسیکۆ سیتی فڕیوە و دوای پێنج خولەک لە فڕینی کەوتووەتە خوارەوە، پارێزگاری دورانگۆ وتی، هەر ١٠١ کەسەکە لە ژیاندان و تەنها بە هۆی رووداوەکەوە برینداربوون.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ لێکۆڵینەوەکان لەبارەی رووداوەکەوە به‌رده‌وامه‌.

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیاکاندا بڵاوکراونەتەوە، لەنێو فڕۆکەکەدا ٩٧ سەرنشین و چوار کەسی تیمی فڕۆکەوانیی هەبوون.

لای خۆشییەوە پارێزگاری دورانگۆ، خۆسێ ئایسپورۆ لەڕێگەی تویتەرەوە ئاماژەی بەوەکرد تیمەکانی تەندروستی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

خۆسێ ئایسپورۆ تیشكی خستووەتە سەر ئەوەش کە هەر ١٠١ کەسەکە لە ژیاندان و تەنها بە هۆی رووداوەکەوە برینداربوون.

کارمەندێکی تەندروستیش ئاماژەی بەوەکرد کە دۆخی تەندروستی ١٢ لە بریندارەکان جێگیر نییە.

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیا لۆکاڵییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، ئەو سەرنشینانەی کە لە رووداوەکە رزگاریان بووە، بە مەبەستی داواکردنی هاوکاریی بەرەو قەراغی نزیک رێگای سەرەکی لە شوێنی رووداوەکەوە، رۆیشتوون.

 

aa





ئەم هەواڵە 5509جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad