English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەکەکە: کابینەی نوێی تورکیا دژایەتیکردنی کورد و پێکهاتەکانە
2018-08-01 [02:43 AM]

​ZNA - هەولێر


سەركردەیەكی پەكەكە رایدەگەیەنێت، كابینەی نوێی توركیا حكومەتی دژایەتیكردنی كورد و پێكھاتەكانە و جەختیش دەكاتەوە، ئاكەپە بە دژایەتیكردنی كورد ناگاتە ھیچ ئامانجێك.

موراد قەرەیلان، ئەندامی كۆنسەی بەرێوەبەرایەتی كەجەكە، بە میدیای فەرمی حزبەكەی راگەیاندووة، كابینەی نوێی توركیا وا دیزاین كراوە، شەڕی سوپا و پەكەكە درێژە پێبدات، ھەربۆیە چەند وەزیرانی دەرەوە و ناوخۆ لە شوێنی خۆیان مانەوە و سوپاسالاریش كرایە وەزیری بەرگری. گوتیشی حكومەتی نوێی توركیا شەڕخوازە و ھێرش و دژایەتی ھەركەسێك دەكەن كە ھاوڕا نەبێت لەگەڵیاندا، بە تایبەت كورد و ھێزەكانی چەپ و عەلەوییەكان.

قەرەیلان ئاشكرای دەكات كە پەكەكە شەڕی دژی توركیا دەباتە قۆناخێكی نوێی و جەختیش دەكاتەوەك لە زۆر ناوچەی باكووری كوردستان حكومەتی توركیا كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە.





ئەم هەواڵە 4846جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad