English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکەم نێوەندەکانی بەدواداچوونی راستەوخۆ بۆ کۆچبەران لە سنووری هەرێمی باڤاریای ئەڵمانیا کرانەوە
2018-08-01 [02:45 AM]

ZNA - هەولێر


بەوهۆیەی لەسەدا ٢٧ی کۆچبەرانی لە نەمساوە لەرێگەی هەرێمی باڤاریاوە دەڕۆنە نێو ئەڵمانیا، سێ نێوەندی گواستنەوەی کۆچبەران لەم هەرێمە کراوەنەوە کە هاوشێوەی زۆنی ترانزێتی فرۆکەخانەکان کار دەکەن.

مەبەست لەم سەنتەرانەش خێراترکردنی بڕیاردانە لەسەر وەرگرتن یان دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران. لەم نێوەندانە کٶچبەران ماوەی یەک رۆژ رادەگیرێن و رێگەیان پێ نادرێت لە سەنتەرەکە بچەنە دەرەوە تا کەیسەکەیان بەشێوەیەکی سەرەتایی یەکلا دەکرێتەوە. ئەگەر کەیسەکە یەکلا نەبووە و ماوەی دەستبەسەرییەکەش لەم نێوەندە زیاتر بخایەنێت، پێویستیی بە فەرمانی دادوەر دەبێت ئەگەرنا کۆچبەرەکە رێگەی پێ دەدەرێت تا رادەیەک بە ئازادی لەنێو ئەو هەرێمەی نێوەندەکەی تێدا هەڵکەوتووە، هاتوچۆ بکات.

 





ئەم هەواڵە 4660جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad