English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گه‌وره‌ جەنەڕاڵێکی ئەمەریکا ده‌چێته‌ تورکیا، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌شیان به‌ته‌له‌فۆن قسه‌یان كردوه‌
2018-08-01 [02:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، له‌میانی ئاماده‌بوونیان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی گردبوونه‌وه‌ی وڵاتانی باشوری ئاسیا "ئاسیان" له‌ سه‌نگاپوره‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تروكیا مه‌ولود چاوشئۆغلۆ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مایك پۆمپیۆ به‌ته‌له‌فۆن قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌ك كردووه‌، به‌ڵام ورده‌كانی گفتوگۆیه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه‌ له‌لایه‌كی دیكه‌ فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی توركیا ده‌كات.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆ رایگه‌یاند، جەنەڕاڵ کورتیس سکاپارۆتی فەرماندەی گشتی هێزەکانی لەشکری ئەمەریکا لە ئەوروپا ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئەنکەرەی پایتەختی تورکیا دەبێت بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ به‌رپرسانی سه‌ربازی ئەو وڵاتە.

باسی له‌وه‌ش كرد، کورتیس سکاپارۆتی وتووێژ لە بارەی ڕەوشی باکوری سوریا بە تایبەت لەسەر مەنبج و بوونی هێزەکانی یەپەگە لە ناوچەکە دەکەن.

فەرماندەیەتی لەشکری ئەمەریکا لە ئەوروپا لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی"فەرماندەی لەشکری ئەمەریکا لە ئەوروپا جەنەڕاڵ کورتیس سکاپارۆتی لەم هەفتەیە لە ئەنکەرەی تورکیا چاوی بە هاوتا تورکەکانی دەکەوێت بە مەبەستی وتووێژکردن لە بارەی کۆمەڵێک بابەتی بەرگری جیاجیا، وە هاوکات جەخت دەکرێتەوە سەر ئەو پەیوەندیـیە بەهێزەی نێوان ئەمەریکا و تورکیا هەیە."

پاشان نووسیویەتی" دوابەدوای کۆبوونەوەکانی لە ئەنکەرە، سەردانی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئنچەرلیک دەکات و بەشداری لە مەراسیمی گۆڕینی فەرماندەیەتی هێزی پـیادەی ناتۆ لە ئزمیر دەکات وەک فەرماندەی گشتی هێزەکانی ناتۆ لە ئەوروپا."

 





ئەم هەواڵە 1171جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad