English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنج ڤیتامین و کانزا خۆراک دەگۆڕن بۆ ووزە
2018-08-02 [10:40 AM]

هەولێر _ ZNA


 

بۆ گۆڕینی خۆراک بۆ ووزە و پشتیوانی کاری ئەندامەکانی، و لەکاتی لاوازبونی ئەم پرۆسەیە و ھێواشی سوتاندنی کالۆری زیادە، خۆراک لەشێوەی چەوری خەزن دەبێت و کاریگەری دەبێ لەسەر پرۆسەکە، بەتایبەت ڤیتامین و کانزاکان و دەکرێ ئەم پرۆسەیە باشتر بکەیت بەخواردنی ھەندێ لەم جۆرانە .

گروپی ڤیتامین بی : ئەمەش رۆڵی گرنگە لەسوتاندنی ووزەدا ، ئەمەش لەخواردنی دەریایی، گۆشت، ھێلکە، شیر، بەرھەمی ماست، مۆز، سێو، ترێ،شوتی، چەرەس، پەتاتە، سپێناخ.

ڤیتامین D : ئەمەش پەیوەندیدارە بەقەڵەوی و زیادبونی چەوری لەش ورۆڵی سەرەکی دەبینێت لەسوتاندنی چەوری زیادە و رێکخستنی رێژەی شەکر لەخوێندا، ئەمەش لەزەردێنەی ھێلکە، جگەر، ماسی چەوری وەک سەلمۆن و مکریل و سەردین و قارچک، دا ھەیە.

کالیسیۆم: بەرزی کالیسیۆم لەلەشدا ھۆکارێکی دابەزاندنی کێشی زیادە و رێکخستنی رێژەی شەکرە لەخوێندا. ئەمەش لەشیر و ماست و بادەم و سەوزەی گەڵاداردا ھەیە.

ئاسن: لەش پێویستیەتی بۆ دروستکردنی ھیمۆگلۆبین وھاوسەنگی ھۆرمۆنەکان، کەپێویستە بۆ نوێبونەوەەی شانەکان، ئەمەش لەگۆشت، پاقلە، برنجی بۆر، چەرەس، سەوزەی گەڵاداردا ھەیە.

مەگنیسیۆم: ئەمەش پێویستە بۆ گۆڕینی خۆراک بۆ ووزە ئەمەش بەپرۆسە کیمیاییەکە دەبێت کەبەتایبەت لەپاقلە و چەرەس و ماسی و برنجی بۆر و گەنم و پەتاتە و مۆزدا ھەیە.





ئەم هەواڵە 1621جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad