English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ماسکێکی سیحری بۆ پاککردنەوەی پێست
2018-08-02 [12:30 PM]

هەولێر _ ZNA



ژنان پێویستیان بەگرنگی پێدانە بەپێست بۆ پاککردنەوەی لەپیسی و ژەھرەکانی رۆژانە کەلەشێوەی گەردیلەی بچوکدایە یان پرۆتینە کەتوانای ھەیە زیان بگەیەنێت و پەتا دروست بکات لەکاتی ھەڵمژین و قوتداندا، ئەمانەش لەھەوادا ھەن و ھەندێکیان لەمادە خۆراکییەکاندا ھەن یان لەپێداویستییەکانی جوانکاریدان کەدەیدەیت لەپێستت بەشێوەیەکی رۆژانە.
پێکھاتەکانی ماسکەکە:

١ کەوچکی گەورە ماست
ئاوی چارەکێک پرتەقاڵ
کەمێک شەکر

پێکھاتەکانی تێکەڵ بکە و پەنجەی تێ بکە و چەوری بکە و بیدە لەدەم و چاوت با ٧ دەقیقە پێوەی بێت پاشان بەئاوی سارد بیشۆ.

پاشان پارچەیەک لۆکە بخەرە گوڵاو و بیدە لەپێستت لەگەڵ کەمێک زەیتی بادەمی شیرین بۆ شێدارکردنی.

ماستەکە پێست پاک دەکاتەوە و خۆراکی دەداتێ و خانە مردوەکان ناھێڵێت، پرتەقاڵ ڤیتامین سی تێدایە کەخۆراک دەداتە لەش و دەیدرەوشێنێتەوە و نەرمی دەکات، شەکریش پێست تەقشیر دەکات.

ئەم ماسکە ھەفتەی جارێک بەکاربھێنە و بەھۆیەوە پێست پاک و ناسک و نەرم دەبێت.





ئەم هەواڵە 1612جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad