English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: سزاکەی ئەمریکا بۆ سەر ولاتێكی ئه‌وروپی نایاساییە
2018-08-02 [11:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئێران لە میانی بەشداریکردنیان لە گفتوگۆکانی رێکخراوی "ئاسیان" کە ئێستا لە سەنگاپوورە بەڕێوەدەچێت، کۆبوونەوە. 

مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە توویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران باسیان لە پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات و رەوشی ناوچەکە کردووە. 

لەبارەی سزای وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بۆ سەر دوو وەزیری تورکیا، جەواد زەریف لە توویتێکدا سزاکە بە "نایاسایی" ناودەبات و دەڵێت "دژی دوو وەزیری وڵاتێکی هاوپەیمانی ئێمەیە". 

زەریف دەڵێت "ئەو سزا نایاساییە تەنیا سیاسەتی فشاری ئیدارەی ئەمریکا دەرناخات بەڵکو خوگرتنی ئەمریکاش بە سەپاندنی گەمارۆ دەردەخات کە هیچ سنوورێکی نییە".

دوای گرژییەکانی نێوان واشنتن و ئەنقەرە بەهۆی زیندانیکردنی قەشەیەکی ئەمریکی لە تورکیا، ئەمریکا سزای بەسەر وەزیرانی ناوخۆ و دادی تورکیا سەپاند ، سەرەڕای ئەوەش، چاوەڕواندەکرێت وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئەمریکا رۆژی هەینی لە سەنگاپوور کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی ئەنجامبدەن. 





ئەم هەواڵە 4813جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad