English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە کۆچەر بیرکار دەکات
2018-08-02 [12:36 PM]

ZNA- هەولێر


 

بەبۆنەی بەدەست هێنانی گەورەترین خەڵاتی بواری بیرکاریی جیهان که به نۆبڵی بیرکاری بەناوبانگه، سەرۆک مەسعود بارزانی پیرۆزبایی له زانای کوردی بواری بیرکاری "کۆچەر بیرکار" کرد.

 

ئەمەش دەقی پیرۆزباییەکەیه:

 

"بەڕێز کاک کۆچەر بیرکار

بەخۆشحاڵییەکی زۆرەوە ھەواڵی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەم بیست کە بەڕێزتان لە بوارێکی گرینگ و زەحمەتی زانستیی وەک بیرکاریدا وەدەستتان ھێناوە.

بێ گومان ئاواتەکەتان ھاتەدی و ئەو سەرکەوتنەتان دڵی ھەموو گەلی کورد خۆش دەکات و من یەکێکم لەو چل ملیۆن کوردەی زۆر بەو سەرکەوتنەتان خۆشحاڵم و شانازییت پێوە دەکەم و ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترت بۆ دەخوازم.

زۆر جێگای خۆشحاڵییە کە گەنجی کورد دەتوانێت لەبواری زانستیدا پێشبڕکێ لەگەڵ زانایانی جیھان بکات و خەڵاتی نێودەوڵەتی وەربگرێت. ھیوادارم کاکە کۆچەر ببێتە سەرمەشق و نموونەی باڵا بۆ گەنجانمان و ھەوڵ بدەن وەک کاکە کۆچەر بە سەرکەوتن لە بواری خوێندن و زانستدا ناوی گەلەکەتان بەرز ڕابگرن."

 

مسعود بارزانی

٢ـی٨ـی٢٠١٨





ئەم هەواڵە 4540جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad