English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... دووبارە لیژنەی سەلامەتی کرێکار دروست ده‌كرێته‌وه‌
2018-08-02 [01:10 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە سلێمانی پێداچونەوە بە پێدان و نوێکردنەوەی "مۆڵەتی پیشەیی" دەکرێت و قائیمقامی سلێمانیش دەڵێت ھەموو کارئاسانییەک بۆ کاسبکاران و پیشەوەران دەکەن .

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ئاوات محەممەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکاران و پیشەوەرانی کوردستاندا کۆبووەوە و چۆنیەتی پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی پیشەیی بە کاسبکاران و پیشەوەران و گرفت و کێشەکان تاوتوێکرا .

ئاوات محه‌ممەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، پێداچونەوە بە رێنماییەکان دەکەن و  ئەوەی پێویست بێت لە بەرژەوەندی کرێکاران و پیشەوەران ھەنگاوی بۆ دەنێن، بۆ پاراستنی گیانی کرێکاران و داکۆکیکردن لە ماف و داواکارییەکانیان، وتیشی، لیژنەی سەلامەتی کرێکار لە شوێنی کار کە پێشتر یەکێک بووە لە لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دووبارە دروستی دەکەنەوە و نوێنەری سەندیکای کرێکاران و ھەموو فەرمانگە پەویوەندیدارەکانی تێدا بەشدار دەبێت, لەرێگەی بەدواداچون و کارەکانی لیژنەکەوە کاردەکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی تایبەت بە چینی کرێکاران و داکۆکی کردن لە مافەکانیان و پاراستنی سەلامەتی گیانیان.

لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا چالاک رەئووف سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکاران و پیشەوەرانی کوردستان، رایگه‌یاند، بینای کۆنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی کە موڵکی سەندیکاکەیانە و ئێستا لەرێگەی گرێبەستێکەوە کراوە بە نەخۆشخانەیەکی ئەھلی لە ئایندەیەکی نزیکدا دەکرێتەوە و لە "٢٠%" داشکاندن بۆ ئەندامانی سەندیکاکەیان دەکات و ھەموو پسپۆڕییەکان لەخۆدەگرێت لەگەڵ ئەوەشدا بەنرخێکی گونجاو ھەموو ھاوڵاتیەک دەتوانێت سەردانی بکات.

 

          





ئەم هەواڵە 4033جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad