English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیناتی ئه‌مریكا بوودجه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكای په‌سه‌ند كرد كه‌ ٢٩٠ ملیۆن دۆلاری بۆ هاوكاری پێشمه‌رگه‌ ته‌رخان كردووه.
2018-08-02 [01:12 AM]

ZNA - هەولێر


رۆژی چوارشه‌ممه‌ بوودجه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكای بۆ ساڵی ٢٠١٩ كه‌ بڕه‌كه‌ی ٧١٦ ملیار دۆلاره‌ به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند كرد و ره‌وانه‌ی كۆشكی سپی كرا به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه‌.

له‌ دوای پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی سه‌ربازی، ناوی پێشمه‌رگه‌ نه‌هاتبوو له‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌دا نه‌هاتبوو، به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر داوای ژماره‌یه‌ك كۆنگرێسمانی ئه‌مریكی كۆنگرێس پڕۆژه‌ یاساكه‌ هه‌موار كرده‌وه‌  و ناوی پێشمه‌رگه‌ش زیاد ده‌كرێت و بڕی هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكاش بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ دیارییكرا.

به‌گوێره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌، کۆی بوجەکە بۆ عێراق ٨٥٠ ملیۆن دۆلارە کە ٢٩٠ ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگەیە.

لە بودجەی سەربازی ساڵی ٢٠١٧، ئەمریکا بڕی ٤١٥ ملیۆن دۆلاری بۆ پێشمەرگە تەرخانکردبوو، ئەو پارەیەش راستەوخۆ بە هەرێمی کوردستان دەدرا. هەروەها لە بودجەی سەربازی ساڵی ٢٠١٨ ئەمریکا ٣٦٥ ملیۆن دۆلاری دیکەی بۆ پێشمەرگە تەرخان کرد.





ئەم هەواڵە 7723جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad