ZNA – هەولێر
خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی، مادۆنا، کەمپینێکی خێرخوازیی راگەیاندووە، بۆ کۆکردنەوەی 60 هەزار دۆلاری ئەمریکی.
ئەم کەمپینە بۆ بەردەوامیدانە بە چالاکییە خێرخوازییەکانی لە مالاوی، کە پڕۆژەی خزمەتگوزارین بۆ منداڵان.
لە 24 کاتژمێردا، 10 هەزار دۆلاری ئەمریکی لەرێگەی ئەو کەمپینە کۆکرایەوە.
مادۆنا رایگەیاند، تەواوی پارەی کەمپینەکە بۆ خانەی "هۆم ئۆف هۆب" تەرخاندەکرێت کە تایبەتە بە منداڵە بێ سەرپەرشتەکان.
لە چەند ساڵی رابردوودا، ئەو خانمە گۆرانیبێژە، چوار منداڵی مالاوی لەئەستۆی خۆی گرتووە و لەگەڵیدا دەژین.
ئەم هەواڵە 10774جار خوێندراوەتەوە |