English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کارلا برۆ بە ئامادەبوونی سارکۆزی کۆنسێرتێکی سازکرد
2018-08-01 [06:33 AM]

ZNA – هەولێر


کارلا برۆنی، خانمە گۆرانیبێژی فەڕەنسی و هاوژینی سەرۆکوەزیرانی پێشووی فەڕەنسا، نیکۆلا سارکۆزی، کۆنسێرتێکی لە بەیت ئەلدین لە لوبنان سازکرد.

 

کۆنسێرتەکە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەیت ئەلدین بوو و نیکۆلا سارکۆزی ئامادەی کۆنسێرتەکە بووە.

 

هەر لەم کۆنسێرتەدا، ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی و خاوەن پۆستی بەرز لە حکومەتدا ئامادەبوون، لەوانە سەعد حەریری کە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنان راسپێردراوە.

 

برۆنی لە کۆنسێرتەکەدا، چەند گۆرانییەکی کۆن و نوێی خۆی پێشکەشکرد، بەتایبەت، گۆرانییەکانی نێو دوایین ئەلبوومی کە لە ساڵی 2017ـدا بڵاوکرایەوە.

 

کارلا برۆنی دەستپێکی کاری هونەریی لەرێگەی کاری نمایشکاریی جلوبەرگەوە بوو، دواتر رووی لە گۆرانی گوتن کرد و وەک ئەکتەر بەشداری لە فیلمێکی سینەماییدا کرد.

 

 





ئەم هەواڵە 10672جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad