English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەناردەی کاڵای ولاتێك بۆ عێراق زیادیکردووە
2018-08-03 [11:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئەمینداری گشتی ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانگا و کشتوکاڵی ئێران-عێراق رایگەیاند: هەناردەی کاڵای ئێرانی بۆ عێراق بە رێژەی 25% زیادی کردووە.

حەمید حوسێنی، ئەمینداری گشتی ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانگا و کشتوکاڵی ئێران-عێراق لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: زیادکردنی پێناسی گومرگی هیچ بەربەستێکی لەسەر هەناردەکردنی کاڵای ئێرانی دروستنەکردووە و هەردوو وڵات بەردەوامن لەسەر ئاڵووگۆڕی بازرگانی نێوانیان. 

حەمید گوتیشی: لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ بە رۆژژمێری ئێران بەهای کاڵای هەناردەکراوی ئێران بۆ عێراق گەیشتووەتە دوو ملیار و 584 ملیۆن دۆلار جگە لە کارەبا و گاز.

بە گوێرەی داتاکانی رێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێرانی، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق لە ساڵی رابردوو 6 ملیار و 502 ملیۆن دۆلار بووە، کە بە بەهای 77 ملیۆن دۆلار کاڵا لە عیراقەوە هەناردەی ئێران کراوە و بڕەکەی دیکە هەناردەی ئێران بووە بۆ عێراق ، گرنگترین هەناردەکراوەکانی ئێرانیش بۆ عێراق بریتین لە: پارچەی تۆربیناتی هەڵمی، کاغەز، شریتی پلاستیکی، پەنیر، ئایسکرێم، موبەریدە، بەرهەمی پلاستیکی و کەلوپەلی ناوماڵ.





ئەم هەواڵە 1891جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad