English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌لیكۆپته‌رێكی رووسی تێكشكا 18 کەس گیانیان لەدەستدا
2018-08-04 [06:23 AM]

ZNA-هەولێر


هه‌لیكۆپته‌رێكی رووسی كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و سەرچاوەیەکی رووسی له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند." هەلیکۆپتەرێکی M8 لە ناوچەی کراسنۆیاسک لە ناوەڕاستی باکووری رووسیا کەوتووەتە خوارەوەو بەهۆیەوە 18 سەرنشینەکەی گیانیان لەدەستداوە".

سەرچاوەکە ئەوەشی روون کردەوە،"لەنێو 18 سەرنشینەکەدا سێ کەس  لە تیمی فڕۆکەوانی فڕۆکەکە بوون و 15 کەسەكه‌ى دى بوونەتە قوربانی و هەلیکۆپتەرەکە سەر بە کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئوتێری رووسییە و لەماوەیەکی کورتی دوای هەڵفڕینی لە ناوچەی کراسنۆیاسک هەرێـمی سیبیریا کەوتووەتەخوارەوە.

سەرچاوە رووسییەکە باسی له‌وه‌شكردووه‌.” كه‌ هەلیکۆپتەرەکە سەرنشینەکانی بەرەو کێڵگەیەکی نەوت لە سیبیریا گواستووەتەوە".

سەرچاوەکە ئاماژەشی بەوە کرد، کەوتنەخوارەی ئەو فڕۆکەیە رەنگە هۆکاری تەکنیکی بێت یاخود هەڵەی فڕۆکەوانەکە خۆی بێت.





ئەم هەواڵە 5377جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad