English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاووڵاتییانی باشووری عێراق گەورەترین خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن
2018-08-04 [08:15 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لێژنەی ھەمھەنگییەکانی خۆپیشاندەرانی بەسرە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، رۆژی یەکشەممە ٥/٨/٢٠١٨، خۆپیشاندانە گەورەکە ساز دەکەن.

لەو خۆپیشاندانەدا، کە لە ھەموو خۆپیشاندانەکانی مانگی رابردوو بەرفراوانتر و گەورەتر دەبێت، خۆپیشاندەران داوای خزمەتگوزارییە سەرتاییەکانی ئاوی شیرین و کارەبا، لێپێچینەوە لەگەندەڵکاران و گەڕاندنەوەی موڵ و سامانی دزراو بۆ دەوڵەت، دەکەن.

لە ناوەڕاستی مانگی ٧ـی ٢٠١٨ـەوە، ھاووڵاتییانی بەسرە و دواتریش شارەکانی دیکەی باشووری عێراق دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی ئاوی شیرین و کارەبا خۆپیشاندان دەکەن.

بەھۆی بەکارھێنانی توندوتیژی لەلایەن ھێز و میلیشیا عێراقییەکانیشەوە، تا ئێستا زیاتر لە ٧٥٠ خۆپیشاندەر کوژراون و بریندار بوون، جگە لە دەستگیرکرانی سەدانی دیکە.





ئەم هەواڵە 6235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad