English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندەرانی بەسرە سورن لەسەر ئەوەی پارێزگاکەیان بکرێتە ھەرێم
2018-08-04 [08:15 AM]

ZNA- ھەولێر



هەوڵەكان بۆ بەهەرێمكردنی پارێزگای بەسرە لەباشووری عێراق ، هاوشێوەی هەرێمی كوردستان  بەردەوامە.

هەوڵەكان لەدوای دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانی شاری بەسرەو ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەستیپێكردووەو ئەو پرسەش لەئێستادا بووە بەداواكاری سەرەكی خۆپیشاندەران.

پێشتر وەلید كیتان، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە ئاشكرایكردبوو، كە واژووی 15 ئەندامی ئەنجوومەنی بەسرەیان كۆكردووەتەوەو لەو رێگەیەوە داوای بەهەرێمكردنی پارێزگاكەیان دەكەن.

پارێزگای بەسرە دەوڵەمەنترین پارێزگای عێراقە، بەتایبەتی بەسامانی نەوت‌و هۆكاری داواكردنی بەهەرێمكردنیشی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، سامانی شارەكە بۆ خودی خۆیان نابێت.

لەبەرانبەر هەوڵەكان، حكومەتی عێراق رەتیكردووەتەوەو جەختیكردووەتەوە، كە هەنگاوەكان بۆ بەهەرێمكردنی پارێزگاكە بەهەموو شێوەیەك رەتدەكەنەوەو رووبەڕووی دەبنەوە.



 





ئەم هەواڵە 1075جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad