English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ قۆناغی نوێی گەمارۆکانی ئەمریکا لەدژی ئێران دەست پێ دەکەن
2018-08-04 [08:20 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دوایی ئەوەی ئەمریکا بە شێوەی یەکلایەنە لە ڕێککەوتنی ناوکی ھاتە دەرەوە، ئەمریکا بڕیاری داوە لە چەند قۆناغێکدا سەرجەم گەمارۆکان بۆ سەر ئێران بخاتەوە گەڕ.

لە کاتی ھاتنە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناوکیی ئێران، کە لالەین دۆناڵد ترەمپەوە بڕیاری لەسەر درا و لەبارەی دانوستان و ھاوکاری لەگەڵ ئیران ھۆشداریی بە وڵاتانی دیکە داوە.

بەپێی ئەو خشتەیەی کە وەزارەتی خەزێنەداری و کۆشکی سپیی ئەمریکا بۆ خستنەگەڕی گەمارۆکانی سەر ئێران دیارییان کردووە، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٨/٨/٤  گەڕی یەکەمی گەمارۆکان دەست پێدەکەن.

بەپێی زانیاریی میدیا جیھانییەکان بڕیاری گەڕی دووەمی گەمارۆ بۆ سەر کەرەت جۆراوجۆرەکانی ئێران لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە دەست پێ دەکەن.

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا یەکێک لە لایەنگرانی خستنەوە گەڕی گەمارۆکانی سەر حکوومەتی ئێرانە و ئامانجی ئەمریکا لە گەڕاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران، زەخت و گوشارە بۆ حکوومەتی ئێران ھەتا گۆڕانکاری بەسەر سیاسەتەکانیدا بھێنێت و کۆتایی بە چالاکییە موشەکی، یارمەتیی گرووپە توندڕەوەکان لە ناوچەکە بھێنێت و ھاوکات لە یەمەن و سووریا و عێراق بکشێتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاو کراونەتەوە، ئەو گەمارۆیانەی دەخرێنە سەر ئێران، بەگشتی لە سێزدە خاڵدا بەشی ھەرە زۆری کەرتە ئابووری، بازارگانییەکانی وەک: "نەوت، سیستەمی بانکی، زێڕ و دراو و کەرتەکانی پێشەسازی، ئۆتۆمبێل، کەلوپەلی فڕۆکە، فەرش و ئەو مادە خۆراکییانەی لە ئێران بەرھەم دێن، کڕین و فرۆشتنی جۆرەکانی ئاسن، ئەلەمنیۆم، بەردی خەڵووز، کەرتی کەشتیڕانیی ئێران، ئاڵۆوێری نەوتی و ھەرچەشنە کڕین و فرۆشتنێکی مادەی پترۆشیمیی ئێران، نەفتیران و کۆمپانیای میللیی تانکەرسازیی ئێران، پێشگیری لە سەرمایەدانان لە کەرتی وزە.

بڕیارە لووتکەی گەمارۆکانی دژ بە کەرتی نەوتی ئێران ٢٠١٨/٨/١١/٤  لەلایەن ئەمریکاوە دەست پێ بکات کە ئەمریکا ھۆشداریی بە ھەموو ئەو وڵاتانە داوە کە بازرگانیی نەوتییان لەگەڵ ئێران ھەیە کە دەبێ لە کڕینی نەوتی ئێران خۆیان ببوێرن.





ئەم هەواڵە 5983جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad