English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێککەوتنێکی نھێنی نێوان مالیکی و عامری ئاشکرا دەبێت
2018-08-04 [08:24 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی عوکازی سعوودی کە ئەمڕۆ شەممە ٤/٨/٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە، ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح و نووری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، رێککەوتنێکی نھینێیان بۆ چۆنێتی دابەشکردنی پۆستەکانی حکوومەتی داھاتووی عێراق کردووە".

رۆژنامە سعوودییەکە نوسیوویەتی: "زانیوومانە لەنێوان مالیکی و عامری رێککەوتنی نھێنی کراوە بۆ ئەوەی ھادی عامری ببێتە سەرۆکی گەورەترین کوتلەی پەرلەمان و پاڵپشتی کوتلەکەی مالیکی بکات بۆ ئەوەی سەرۆکایەتی حکوومەتی داھاتووی عێراق وەربگرن".

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە کە ئەو زانیاریانەی دزەیان پێکراوە، ھاوکاتە لەگەڵ ئەو لێکتێگەیشتنەی عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە و سەلیم جبووری سەرۆکی پەرلەمانی پێشوو و سەرکردە لە ھوپەیمانێتی نیشتمانی کە دەڵێن: "دەیانەوێت حکوومەتێک درووست بکرێت توانای پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی ھەبێت تا خەڵک پاڵپشتی بکەن. ئەوەش لە کاتێکدایە شەقامی عێراقی لە دەست نەبوونی خزمەتگوزاری و پێداویستییە بنەڕەتییەکانی ژیان لە حکوومەتی ئێستا ناڕازی و تووڕەن".

رۆژی ھەیینی ٣/٨/٢٠١٨ رۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنانی بڵاویکردبووەوە کە "نووری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا لە پێکھینانی کوتلە گەورەکەی پەرلەمان نزیکبووەتەوە و داواکاریشی بۆ پەلەکردن لە کۆتاییھێنان بە راگەیاندنی ئەنجامی دەستژمێریی دەنگەکان، ئاماژەی ئەوەی تێدایە کە لە توانایدایە کوتلە گەورەکەی پەرلەمان رابگەیێنێ.

سەرچاوەیەکی نزیک لە مالیکی بە رۆژنامەکەی گوتووە: "ئەو ھاوپەیمانێتییە گەورەیەی بڕیارە پێکبێت، بریتین لە (دەوڵەتی یاسا، فەتح، ٣٠ پەرلەمانتاری ھاوپەیمانێتی نەسری عەبادی، یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەک لە ھێز و لایەنە سونییەکان کە بە نزیکەی ٣٥ پەرلەمانتار بەشداریی دەکەن) ھەر چەندە ھێشتا ھیچ یەکێک لەو لایەنانەی ناویان ھاتووە ئەو زانیاریانەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.





ئەم هەواڵە 9289جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad