English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانكی رافیده‌ین هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر ده‌داته‌ خانه‌نشینان
2018-08-04 [08:32 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بانکی رافیدەینی عێراق خەرجکردنی وەجبەیەکی دیکەی پێدانی پێشینەی ٣ ملیۆن دیناری بۆ خانەنشینانی سەربازی و شارستانی راگەیاند.

لە راگەیەنراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانی بانکی رافیدەین دا ھاتووە: بانکەکەمان دەستی کردووە بە خەرجکردنی وەجبەیەکی دیکە بۆ پێدانی پێشینە کە خۆی لە ١٩٨٩ کەس لە خانەنشینانی شارستانی و  ٢٦٦٦ کەس لە خانەنشینانی سەربازی لە خۆدەگرێت.

ھەر لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە: لە رێگای نامەی موبایلەوە خانەنشینان ئاگادار دەکرێنەوە کە ھەر خانەنشینێک کارە یاساییەکانی وەرگرتنی پێشینەکەی تەواو کردبێت ، ئەوا شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی رەسیدەکەی پڕ دەکرێتەوە و سوود مەند دەبێت لە پێشینەکە.





ئەم هەواڵە 23713جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad