English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاره‌زایان: كۆریای باكوورله‌ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی به‌رده‌وامه‌
2018-08-04 [02:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ كۆریای باكوور له‌ رێگای زۆرتركردجنی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و خه‌ڵوز له‌ كه‌شتییه‌وه‌ بۆ كه‌شتی دیكه‌ سزایاكانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی پێشێلكردوه‌ و به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی خۆی رانه‌گرتووه‌.

راپۆرته‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و شاره‌زایانه‌ ئاماده‌كراوه‌ كه‌ چاودێری ئه‌و سزایانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌سه‌ر كۆریای باكووردا سه‌پێندراون.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، پیۆنگیانگ له‌ رێگای زیادكردنی زیاتری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و خه‌ڵوز له‌ كه‌شتییه‌وه‌ بۆ كه‌شتی دیكه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٨ به‌رده‌وامیداوه‌ به‌ پێشێلكردنی ئه‌و سزایانه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ریدا سه‌پاندوون و به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و به‌رنامه‌ی موشه‌كی رانه‌گرتووه‌.

راپۆرته‌كه‌ ئاشكرای كردوه‌، هه‌موو وڵاتان داوا له‌ كۆریای باكوور ده‌كه‌ن كۆتایی به‌و پێشێلكاریانه‌ بهێنێت، به‌رپرسانی كۆریای باكوریش هێشتا له‌باره‌ی راپۆرته‌كه‌وه‌ لێدوانیان نه‌داوه‌.

دوێنێ هەینی، سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماتی رایگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور ری یۆنگ-هۆ بۆ به‌شداریكردن له ٥١ه‌مین‌ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا سه‌ردانی سەنگاپووری كردبوو له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ هاوتاكانیدا داوای كردبوو سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سه‌ر كۆریای باكوور سووك بكرێن.

 

AA





ئەم هەواڵە 4492جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad