English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موسڵ... ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیر كران
2018-08-04 [03:18 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سه‌نته‌ری راگه‌یاندنی ئه‌منی ئاشكرای كرد، پێنج ئه‌ندامی رێكخراوی داعش له‌به‌ری راستی موس ده‌ستگیركران.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا قسه‌كه‌رێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ئوم ره‌بیعه‌ین سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانی نه‌ینه‌وا و به‌پشتبه‌ستن به‌ زانیاری هه‌واڵگری توانی پێنج ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ داواكراو بوون، به‌پێی ماده‌ی چواری تیرۆر بڕیاری ده‌ستگیركردنیان هه‌بوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ر به‌داعش خه‌ڵكی گوندی "قه‌بر عه‌بد"ی سه‌ر له‌ ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل بوون و شوێنی نیشته‌جێبوونیان بۆ خۆشاردنه‌وه‌ و نه‌ناسینه‌وه‌یان گۆڕی بوو.

باسی له‌وه‌ش كرد، وته‌یان وه‌رگیراوه‌ و دانیان به‌وه‌ دا ناوه‌ كه‌ سه‌ر به‌ داعش بوون و به‌شداریان له‌چه‌ندین تاوان و تیرۆردا كردوه‌.

روونی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و تیرۆرستانه‌ له‌ ناوچه‌ی حاوی كه‌نیسه‌ له‌ به‌ری راستی شاری موسڵ ده‌ستگیر كراون.

پێشتریش ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌منی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوو ئه‌ندامی سه‌ر به‌ داعشیان له‌ به‌ری چه‌پی موسڵ ده‌ستگیر كردوه‌.





ئەم هەواڵە 8494جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad