English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە یانەکەی جێدەھێلێت 
2018-08-04 [04:10 AM]

ZNA- ھەولێر



لەگەڵ ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە لەم ماوەیە پێنجەم گرێبەستی ھاوینەی خۆی ئەنجامدا ، لەلایەکی یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی نزیکە لە رۆیشتن . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندی دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی گەیشتووتە رێکەوتن لەگەڵ یاریزان یاری مینا و بەڵێنی پێداوە گرێبەستێکی پێنج ساڵەی لەگەڵ مۆربکات و مووچەی ساڵانەی زیاتر لە ٨ ملیۆن یۆرۆ بێت . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , یانەی مان یونایتد ئامادەیی دەربڕیووە بڕی ٣٩ ملیۆن یۆرۆ  بە یانەی بەرشەلۆنە بدات لە پێناو بەدەستھێنانی تواناکانی یاری مینا ، بەڵام یانەی بەرشەلۆنە بە کەمتر لە ٤٥ ملیۆن یۆرۆ رازی نابێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێـت بەپارەی گرێبەستی مینا ، گرێبەست لەگەڵ یاریزان جیرۆم بواتینگ بەرگریکاری یانەی بایەرن میونشن مۆربکات. 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9007جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad