English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی ڤه‌نزوێلا لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری بوو
2018-08-05 [05:51 AM]

ZNA-هەولێر


سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ی چاودێری و هه‌ڵگری بۆمبه‌وه‌ له‌ كاتی نمایشێكی سه‌ربازی له‌ كاراكاسی پایته‌ختی هه‌وڵی كووشتنی دراوه‌، به‌ڵام رزگاری بووه‌.

حکومەتی فەنزوێلا رایگەیاند، چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی کە هەڵگری بۆمب بوون، هەوڵی کوشتنی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی فەنزوێلای دا، لەمیانی وتارێکدا لە ئاهەنگێکی سەربازیدا لە کاراکاسی پایتەخت.

خۆرخی رۆدریگرز، وەزیری راگەیاندنی فەنزوێلا رایگەیاند، تەلەڤزیۆنی فەرمی لە پەخشی راستەوخۆدا وتارێکی مادۆرۆای دەگوازتەوە، بۆمبێکی چێندراو لەنزیک سەکۆی سەرۆکایەتی تەقییەوە و، چەند تەقینەوەیەکی دیکە لەنزیک ئەو نمایشە سەربازییە لەناوەندی کاراکاس.

وه‌زیری راگه‌یاندن ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه‌، "كه‌ سه‌رۆكی وڵات بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی پێبگات دەرچوو و، لەئێستادا سه‌رقاڵی كاروباره‌ ئاساییه‌كانییه‌تی و له‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامە‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سیاسی و وه‌زیره‌كان و فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كان".

وەزیری راگەیاندن گوتی، ٧ سەربازی پاسەوانی نیشتمانی لەو تەقینەوە کە مادۆرۆی کردە ئامانج بریندار بوون، لەئێستادا ئەوان لەنەخۆشخانن بەمەبستی وەرگرتنی چارەسەر.





ئەم هەواڵە 1978جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad