English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبارەی خواردنی ساوار ئەم سوودانە بزانە
2018-08-05 [11:39 AM]

هەولێر _ ZNA


 

ساوار كە لەگەنمی هاڕاو دروستدەكرێت، یەكێكە لەخواردنە بەتامەكان و لەوڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆر بەكاردێت، هەروەها یەكێكە لەو خواردنانەی كە چەندین سوودی هەیە بۆ تەندروستی هەروەها لەچەندین نەخۆشی دەمانپارێزێت بەو پێیەی برێكی زۆر ڤیتامین و پرۆتینی تێدایە.

ئەم خۆراكە بەجێگرەوەی سەرەكی برنج دادەنرێت، هەروەها دەتوانرێت لەبری برنج سودی لێوەربگیرێت، پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوەش دەكەن، كە سودەكانی ساوار لە برنج زیاترە.

سوودەكانی ساوار بریتین لەمانەی خوارەوە:

1. ساوار دەوڵەمەندە بەڤیتامینەكانی (D.A.H).

2. ماددە كانزاییەكانی وەك ئاسن و فسفۆڕو مەنگەنیزی تێدایە.

3. سەرەڕای ئەوەی دەوڵەمەندە بەپرۆتین و ماددە نیشاستەییەكان، چەندین ماددەی بەسودی تری خۆراكی تێدایە.

4. ئەم دانەوێڵەیە كۆئەندامی بەرگری لەش بەهێز دەكات و مرۆڤ لەتوشبوون بەچەندین نەخۆشی جیاواز دەپارێزێت.

5. ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە كەم دەكاتەوە.

6. ساوار لەش لە نەخۆشیەكانی شێرپەنجە دەپارێزێت، بەتایبەت شێرپەنجەی قۆڵۆن و مەمك.

7. ساوار كێشەكانی هەرس ناهێڵێت و ڕێگریشە لەتوشبوون بە ئازاری گەدە، كۆلیسترۆلی خوێنیش كەمدەكاتەوە.

8. توێژینەوە پزیشكییەكان ئەوەیان ئاشكراكردووە كە ئەو كەسانەی لەژەمە خۆراكیەكاندا ساوار دەخۆن، ئەگەری زیادبوونی كێشیان كەمە





ئەم هەواڵە 937جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad