English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ خانه‌قین ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ڕوویدا
2018-08-05 [07:52 AM]

ZNA-هه‌ولێر


کاتژمێر ٩:٢٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بۆمبێکی چێنراو بە ماتۆڕی دەستگێڕێکدا تەقییەوە و لە ئەنجامیشدا شۆفێری ماتۆڕەکە بە سەختی بریندار بوو.

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٥-٨-٢٠١٨ تەقینەوەیەکی بەھێز لە نزیک مەعدان لە ئیمام عەباس ڕوویدا و بە ھۆیەوە کەسێک بە سەختی بریندار بوو.

تەقینەوەکە لە ئەنجامی بۆمبێکی چێنراو کە بە ماتۆڕێکی سێتەگەردا تەقیوەتەوە ڕوویدا و بە ھۆشییەوە خاوەنی ماتۆڕەکە کە پیشەی کاسبەو کاری دەستگێڕی بە ماتۆڕەکەی دەکرد بە سەختی برینداربوو.

دوابەدوای ڕووداوەکە خاوەنی ماتۆڕەکە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی خانەقین بۆ وەرگرتنی چارەسەر و پۆلیسی خانەقینیش لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.





ئەم هەواڵە 2401جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad